سەردێڕ:

خۆسەری رۆژئای کوردستان: ٥١ ژن و منداڵی داعشمان رادەستی فەرەنسا کردوەتەوە

PM:11:08:05/07/2022

1420 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ٥١ ژن و منداڵی چەکدارانی داعشیان رادەستی فەڕەنسا کردوەتەوە.


ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، شاندێکی فەرەنسا سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کردوە و ١٦ ژن و ٣٥ منداڵی چەکدارانی داعشیان وەرگرتوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رادەستکردنەوەی ئەو ژن و منداڵانە دوای واژۆکردنی رێککەوتنامەیەک بووە لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا و ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا.

باس لەوەشکراوە، رادەستکردنی ئەو ژن و منداڵانە لە چوارچێوەی بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە.

بەگوێرەی ئامارەکان لە ماوەی ساڵی رابردودا ١١٦ منداڵی چەکدارانی داعش و ٤١ ژن، رادەستی وڵاتان کراونەتەوە.













گەلەری