پسپۆرێکی تەندروستیی رایگەیاندووە، بەشێک لە پیاوان بەهۆی هەڵە کڕین و بەکارهێنانی کەرەستەکانی تایبەت ئەگەری هەیە کەجەڵ بن، هەر بۆیە گرنگە بزانن چ کەرەستەیەک بەکاردەهێنن.
سام سینکیر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست وبەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی ئێست میدیکەڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی و کەرەستەی هەڵەوە بەشێک لە پیاوان رووبەڕووی کەچەڵبوون دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەدنێک
لەو کەرەستانە وەک شامپۆ و کرێم و کەرەستەکانی تایبەت بە رێکخستنی قژ ماددەی کیمیاییان
تێدایە، کە زۆرینەی پیاوان پێیان وایە قژیان باش و جوان و بەهێز دەکات بێ ئاگا لەوەی
ئەو کەرەستانە کاریگەریی خراپیان هەیە، هۆکار بۆ زیادبوونی کرێش و هەڵوەرینی قژەکە.
ئەو پسپۆرە وتوویەتی
"بەشێک لە کەرەستەکانی قژ رێکخستن لە % ١٥ بۆ ٢٥ ماددەی کیمیایی تێدایە، کە هەندێکیان
زیان بە رەگی قژەکە دەگەیەنن و هۆکارن بۆ وەرینی، ئەو ماددە کیمیاییانەش وەک کهولی
ئایزۆپرۆپیل و پرۆپیلین گلایکۆڵ کە هۆکارن بۆ وشکبوونی سەر و وەرینی قژەکە".
ئەو پسپۆرە روونیکردووەتەوە،
زیادەرەویکردن لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە کەرەستانە زیان بە بنبێخی قژەکە دەگەیەنێت
و وەرین و پچڕانی تاڵەکان زیاد دەکات.
سینکیر وتوویەتی "ئەوەی
گرنگە بزانیت چی بۆ قژت بەکاردەهێنیت و چۆن بەکاریدەهێنیت، هەر بۆیە گرنگە قسە لەگەڵ
سەرتاشەکەت بکە و جۆری کەرەستەکان و شیوازی بەکارهێنانیان بزانە"
لەکاتی کڕینی کەرەسەکانی
قژدا بۆ ئەو ماددانە بگەڕێ کە پێکهاتەی لۆریل سلڤات سۆدیۆمی تێدایە "SLS" یان لۆریس سلڤاتی تێدایە " Laureth Sulfate" کە بە زۆری لە شامپۆدا هەیە و زەیت و پیسی قژ ناهێڵێت.
ئەو پسپۆرە لە کۆتایی رایگەیاندووە،
باشترە ئەو جۆرە کەرەستانەی قژ هەڵبژێریت کە پێکهاتەکانی سروشتین وەک زەیتی گوێزی
هیندی، لە هەمان کاتدا ئاگاداربە لە بەکارهێنانی کەرەستە زیانبەخشەکان و زۆر فشار
نەخستنە سەر بنبێخی قژ، چونکە زیان بە رەگی مووەکە دەگەیەنێت و بێهیزی دەکات و دەوەرێت.
ئ.ل