سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی: ئەم رێگەیە بە شێوەیەکەی کاتی دادەخرێت

PM:08:49:05/07/2022

17352 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو رێگای تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.


بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات، کە بەمەستی نۆژەنکردنەوە تۆنێلی پێشرەو ئەمشەو لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی شەو تا ٥:٠٠ی بەیانی دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کاتەدا شۆفێران دەتوانن رێگای سەر شاخی ئەزمەر بە کاربهێنن، تا کاتی کردنەوەی تۆنێلەکە.

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەکەوێتە نێو چیای ئەزمڕەوە، سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕ دەبەستێتەوە و درێژییەکەی دەگاتە دوو هەزار و ٣٨٩ مەتر و هەشت مەتر و نیو پانیەکەیەتی و حەوت مەتر و ٦٥ سانتیمەتر بەرزە و لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٥ەوە دەست بە کارەکانی کراوە و لە ٢ی تەمموزی ٢٠٠٩ کراوەتەوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوویدا، بەشێوەی ناوبەناو تونێلەکە بەردەوام لە نۆژەنکردنەوەدا بووە.













گەلەری