لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەکانی ئەوروپا یۆرۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا تۆمارکرد و ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٠٢ دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەکرا و پاوەنی بەریتانیش ١٪ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا و ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دراوەكانی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی و بەشێک لە چاودێرانیش هۆکارەی دابەزینەکە دەگێڕنەوە بۆ مەترسییەکانی گرانبوونی نرخی گازی سروشتی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری
ئەمریکی کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو تۆمارکرد و لە بازاڕەکانی ئەوروپادا
١٠٠ یۆرۆ بە ١٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار دیناری
عێراقی.
هاوکات لە بازارەکانی بەریتانیادا
پاوەنی بەریتانی بەرێژەی ١٪ی بەهاكەی لەدەستداو لەساڵی ١٩٨٥ەوە تا ئێستا ئەمە دووەم جارە پاوەن بەوشێوە دابەزین تۆماربكات و نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١١٩ دۆلاری ئەمریکیە.
هەریەک لە لیرەی توركی، كرۆنی
سویدی، دۆلاری ئوستڕالی، یەنی یابانی، و رۆبڵی روسیش دابەزینیان تۆماركردووە
و هەرچی سەبارەت بە نرخی دۆلارە بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆماركردووە و دووبارە
ئەو دراوە باڵادەستی خۆی بەسەر بازاڕی دراودا نیشانداوە.