بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، لە کاتژمێر چوار و ٤٣ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا بومەلەرزەیەک لە ناوچەی قەسری شیرین و سەرپێلی زەهاو لەنێوان عێراق و ئێراندا روویدا.
لەبارەی رووداوەکەوە سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بومەلەرزەکە چەکەیە گوندی سەید سەعید بووە و گوڕەکە ٤.١ پلەی رێختەر بووە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو
ناوچەیەی بومەلەرزەکە تیایدا روویداوە ٣٢ کیلۆمەتر دوورە لە قەزای کەلارەوە.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران قوڵی بومەلەرزەکە دوو کلیۆمەتر بووە و
لەناوچەکانی کرمانشانیش هەستی پێکراوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی
سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند
چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە
ھەستیان پێبکرێت.
بڕیار جاف، گەرمیان