یانەی بلاکبێرنی ئینگلیزی بانگهێشتی هەوادارە موسوڵمانەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە یارگاکەیاندا.
یانەی بلاکبێرن رۆڤەرزکە کە یەکێکە لەو یانانەی لە ریزی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا یاری دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژندا یاریگاکەی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە نوێژخوێنان بۆ ئەنجامدانی فەریزەى نوێژی جەژنی قوربان.
یانەکە له راگهیهندراوهكهیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، كاردهكهن بۆ
دابینکردنی ههموو خزمهتگوزارییهكان و تهرخانكردنی پاس بۆ گواستنهوهی نوێژخوێنان،
چونكه پێشبینی دهكەین نزیكهی سێ ههزار نوێژخوێن ئامادهی یاریگهكه بن بۆ ئەنجامدانی
نوێژی جەژن.
هاوکات، یانەى بلاکبێرن شانازی دەکات یەکەم یانەیە لە وڵاتەکەیدا کە ئەم
کارە بکات و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پابەند دەبێت بەو وادەیەی کە وڵاتی سعودیە بۆ جەژن
رایدەگەیەنێت.
راگەیاندنی کارگێڕی یانەکە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن بۆ هاندەرە موسڵمانەکانی
کاردانەوەى بەدوای خۆیدا هێنا، بە جۆرێک زۆربەی هاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
پێشوازییان لێکرد و لە بەرامبەریشدا بەشێک لە هاندەرانی یانەکە ناڕەزاییان دەربڕی.
جێگای ئاماژەیە یانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٨٧٥ دامەزراوە، و سێ جار نازناوی خولی نایابی
ئینگلیزی بردەوە، دواجاریش وەرزی ١٩٩٤-١٩٩٥ بووە.
هاوکات لەگەڵ راگەیەندراوەکەدا یانەکە ڤیدیۆی پێشوازی یاریگای یانەکەیانی
لە جەژنی رەمەزانی رابردوودا بڵاوکردووەتەوە.