سەردێڕ:

هەنگاوەکانی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند نزیکتر بووەتەوە

PM:05:15:05/07/2022

1736 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ واژۆ لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی وڵاتانی سوید و فینلاند بکەن و داواکاری بە ئەندام بوونیان بگەیەنرێتە دەست پایتەختی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بڕیارە واژۆ لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی وڵاتی سوید و فینلاند بکەن، بەڵام تورکیا دووبارە وەک بەشێک لە رێگرییەکان بۆ بەئەندامبوونی دوو وڵاتەکە تەماشا دەکرێت.

لەبارەی بەئەندامبوونی دوو وڵاتەکەوە، پرسی رازیبوون یاخود رازینەبوونی پەرلەمانی تورکیا لە ئارادایە و ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر سوید و فینلاند بە داواکانی تورکیا رازی نەبن، ئەوا واژۆ لەسەر بوون بە ئەندامییەتی دوو وڵاتەکە ناکەن.

هاوکات، یانس ستۆڵتربێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، گەیاندنی داواکاری سوید و فینلاند بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆهەنگاوێکی مێژووییە و دەشڵێت، "ئێمە لە ناتۆ بە ئەندامێتی سوید و فیلاند بەهێزتر دەبین و روەبەڕووی جیهانێکی مەرەسیدارتر دەبینەوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە کە ماوەی زیاتر لر چوار مانگە بەردەوامە و روسیا وەستاندنی جەنگەکەی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە دواکەی بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ، وڵاتانی سوید و فیلاند داوای بوون بە ئەندامیان لە ناتۆ کردووە و لە ئێستادا لە کۆتا هەنگاوەکانیاندان.

هاوپەیمانیەتییەتی یاخود رێکخراوی ناتۆ چییە؟

هاوپەیمانیەتی ناتۆ، هاوپەیمانییەکی سەربازی ئەوروپییە و لە نێوەندی جەنگی سارددا لەساڵی ١٩٤٩ بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی 'وارشۆ' ی سەربە روسیا دروستکرا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای رۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ و هەموو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی تێیدا بەشدارییان هەیە و بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.

ناتۆ، لە ٢٨ ئەندام پێکهاتوە، کە هەریەکە لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە گەورەترین هێزی سەربازی هەیە تیایدا، فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئایسلاند، ئیتاڵیا، لوکسومبورگ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال و بەریتانیا و لەساڵی ١٩٥٢وە تورکیا و یۆنان و ئەلمانیای رۆژئاوای پێشوو بەشدار بوون و لە ١٩٥٥ و جارێکی تر دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا لە ١٩٩٠ بوون بەئەندام تیایدا و لە ١٩٨٢ ئیسپانیا و چیک و مەجەڕ، پۆڵەندا لە ١٩٩٩ و بولگاریا لە ٢٠٠٤ بوون بەئەندام.

بەدەر لە ٢٨ ئەندامەکەی خۆی لە کۆبونەوەی لوتکەی لاتیفیا لە ساڵی ٢٠٠٦ داوایان لە بۆسنە و هەرسک و سربیا کرد کە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە.

ئـ.ك

ل.ل













گەلەری