کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەندین رێوشوێنی یاسایی نوێ لە سنوورەکان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچی و ئاسایشی سنوورەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ سیشەممە، کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچی و ئاسایشی سنوورەکان چەندین رێوشوێنی یاسایی نوێ لە سنوورەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بریتین لە:
١-زۆرترین سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ قاچاخچێتی کردن بە خەڵک
و کاپتنی بەلەمی بچووک.
٢-زیادکردنی سزاکان بۆ ئەو کەسانەی بە رێگای نایاسایی دەچنە
بەریتانیا یان مانەوەی زیاتر لە ماوەی ڤیزاکەیان .
٣-پێدانی دەسەڵات بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی تاوانبارە بیانییە
مەترسیدارەکان.
٤-دەسەڵاتی نوێ بەخشرا بە ئەفسەرانی تایبەت بە کاروباری کۆچبەران
لە گەڕان بەدوای کۆچبەرانی نایاساییدا.
٥-سزای ڤیزا بۆ ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیانی خۆیان وەرناگرنەوە
کە مافی ئەوەیان نییە لە بەریتانیا بن.
هەر بەگوێرەی کونسوڵخانەی
گشتی بەریتانیا، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە ئەم بڕیارانە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.