سەردێڕ:

هاتوچۆ بڕیارێکی نوێی لەسەر پێبژاردنی فڕێدانی فلتەری جگەرە لەسەر شەقامەکان دەرکرد

PM:01:43:05/07/2022

9932 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک فلتەری جگەر و کیسی نایلۆن لەسەر شەقامەکان فڕێ بدات ئەوا بەبڕی ٥٠ هەزار دینار پێبژاردنی لێوەردەگیرێت. دەشڵێت، "فڕیدانی کیسی نایلۆن و فلتەری جگەرە سەرپێچی کردنی یاسایە".


ئەمڕۆ سێشەممە، تاریق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو خاشاکەی هاوڵاتییان فڕێیدەدەنە سەر شەقامەکان گرفتی هاتوچۆ دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە هاوڵاتییان بێگەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆبەربەستی هاتوچۆ "تاسە" دادەنێن و ئەمەش گرفتی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی عێراق وتیشی، دانانی بەربەست و هێماکانی هاتوچۆ دەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە بێت و رێگە بەهیچ کەس نادرێت خۆی ئەو کارە بکات.

هەروەها، تاریق ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، بەگوێرەی ژمارە ٨ یاسای هاتوچۆ لە ساڵی ٢٠١٩ فڕێدانی فلتەری جگەرە و کیسەی نایلۆن لەسەر شەقامەکان پێچەوانەی یاسایە.

وتیشی، بەگوێرەی یاسا هەرکەس سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات بە بڕی ٥٠ هەزار دینار پێبژاردنی لێوەردەگیرێت.













گەلەری