سەردێڕ:

ئێران رکابەری روسیا دەکات

AM:09:58:05/07/2022

10264 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی فرۆشتنی زۆرترین بڕە نەوتی وڵاتەکەی، حکومەتی ئێران بە نرخێکی هەرزانتر نەوتەکەی بە چین دەفرۆشێت و بەمەش رکابەری روسیا دەکات لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەو وڵاتە.


ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی لە نوێترین راپرۆتیدا ئاماژەی بەوەداوە، بەمەبەستی رکابەریکردنی روسیا، ئێران ئەو نەوتەی هەناردەی چینی دەکات بەنرخێکی هەرزانتر دیفرۆشیت بە وڵاتە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا نەوتی ئێران ١٠ دۆلار کەمتر لە جۆرەکانی دیکەی نەوت دەفرۆشرێت، بەڵام بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیەوە نرخەکەی بەرزبووەتەوە لە ئێستادا بە شەش دۆلار کەمتر دەیفرۆشێت.

لەدوای سەپاندنی سزا ئابوری و بارزگانی و داراییەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانانیان، ئێران نرخی ئەو نەوتەی هەناردەی چینی دەکات دابەزاندووە، بەمەش بەنیازە رکابەری روسیا بکات کە لە ئێستادا سەرەکیترین کڕیاری نەوتی روسیا چینە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، چین لە دابەزاندنی نرخی نەوتی ئێران زۆر سودمەندبووە، هەروەک چۆن پێشتر بەهۆی سزاکانی سەر روسیاوە، روسیا نەوتی بەنرخێکی کەمتر پێ فرۆشتووە و بەمەش روسیا توانی زۆرترین بڕی نەوت هەناردەی چین بکات و ببێتە رکابەری سعودییە و سەرکەوتووبێت.

راپۆرتەکەی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەداوە، لەمانگی ئایاری رابردوو چین رۆژانەدوو ملیۆن و ٢٠٠ بەرمیل نەوتی لە روسیا کڕیوە و بەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بەڕیژەی ٥٥٪ هاوردەکردنی نەوتی روسی زیادی کردووە.

هەروەها، لەمانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵدا، چین رۆژانە بڕی ٧٠٠ هەزار برمیل نەوتی لە ئێران کڕیووە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی وزەی جیهانی، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا داهاتی نەوتی فرۆشراوی روسیا ٢٠ ملیار دۆلار بووە لەکاتێکدا لەمانگی نیساندا ١٨ ملیۆن دۆلار بووە.













گەلەری