PM:03:11:04/07/2022
10044 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، رێگریان کردووە لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە ئامادە نەبووە زانیاری لەسەر گەشت و سەرنشینەکانی بدات.
لەبارەی رووداوەکەوە دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاندووە، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە میدیاکانی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی، یەکەم گەشتی نێوان ورمێ-هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند رێکارێکی یاسایی رێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکەکە نەدراوە.
ئەوەش هاتووە، بە وتەی بەرێوەبەری فڕۆکەخانەکە؛ چوار رۆژە
داوایان لە هێڵی ئاسمانی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاریی تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان
و ئەو بارەی هەڵگرتووە، بدات، وەک رێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
هەولێر.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە رەتیکردووەتەوە
زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بدات، بۆیە رێگەیان بە نیشتنەوەی فڕۆکە
ئێرانییەکە نەداوە.
هـ.ئـ