وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاند، تا پێنج ساڵی دیکە پێویستیان بە هاوردەکردنی غازی سروشتی هەیە و بۆ دابینکردنی كارەبای ٢٤ كاتژمێری، عێراق پێویستی بە ٣٥ هەزار مێگاوات كارەبا هەیە.
عادل كەریم وەزیری کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەهەماهەنگیدان بۆدابینکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
وتیشی، لە هەوڵی
بەردەوامدان بۆ ئەوەی کارەبا لە وزەی پاکەوە بەرهەم بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش لە قۆناغی
یەكەمدا چەند گرێبەستێکیان واژۆ كردووە.
دەشڵێت
گرێبەستەکە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی حەوت هەزار ٥٠٠مێگاوات وزەی پاك لەلایەن كۆمپانیا
نێودەوڵەتییەكانەوە كە لە سەرتاسەری عێراقدا دابەشكراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای پرۆسەی ئازادبوونی عێراقەوە لەدەست رژێمی پێشووی بەعس و لە ساڵی ٢٠٠٣ بەدواوە، سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەنی نەوت و غازی سروشتییە و بەشێکی زۆری داهاتەکەی لەسەر ئەو دوو وزەیە وەستاوە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن.