سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: ئەم خۆراکە سروشتییە خانەشێرپەنجەییەکان لەناودەبات

PM:11:49:03/07/2022

10860 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری زانستی نەیچەر کە تایبەتمەندە بە توێژینەوە زانستییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە پێکهاتەیەک لە هەنگوینی سروشتیدا هەیە کە لەماوەی ٦٠ خولەکدا کاریگەر لەسەر لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیەکانی مەمەک دەبێت.


گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، توێژەران لە پەیمانگای هاری بێرکنز بۆ توێژینەوەی زانستی لە رۆژئاوای ئوستورالیا هەنگوینی زیاتر لە ٣٠٠ هەنگیان تاقیکردەوە لەدژی دوو جۆر خانەشێرپەنجەییەکانی مەمک و تەشەنەسەندی خانەکان لەناو جەستەیدا.

توێژەران باسیان لەوەشکردووە، ئەو پێکهاتەیەی لە ناو هەنگویندا هەیە ناوی مێلیتینە و دەتوانێت لەماوەی یەک کاتژمێردا خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک لەناو ببات بەبێ ئەوەی زیان بە هیچ خانەیەکی دیکە بگەیەنێت.

"مێلیتین" پێکهاتەیەکی چالاکە لەناو هەنگویندا، کە بریتییە لە زنجیرەیەک کە ٢٦ ترشی ئەمینی تێدایە.

توێژەران باسیان لەوەشکردووە، کە ئەم پێکهاتەیە توانای بە ئامانجگرتنی خانە شێرپەنجەییەکانی هەیە، ئاماژەیان بەوەکردووە کە کاتێک لەگەڵ دەرمانی چارەسەری کیمیایی بەکاردەهێنرێت، مێلیتین یارمەتی کردنەوەی کونیلەکانی پەردەی خانە شێرپەنجەییەکانی داوە، کە رەنگە رێگە بدات چارەسەرەکان باشتر بچنە ناو خانەکانەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەکانی ئەم توێژینەوەیە تەنها لە شوێنێکی تاقیگەدا ئەنجامدراون لە ئێستادا و لەماوەی داهاتوودا دەکرێت ئەو سوودی لێوەربگیرێت وەک چارەسەرێکی دروستکراو بۆ شێرپەنجەی مەمک.

ماریلێنا تاورۆ توێژەری شێرپەنجەی مەمک لە سەنتەری شێرپەنجەی مۆفیت لە ئەمریکا رایگەیاندووە، "هەرچەندە ئەم دۆزینەوە سەرنجڕاکێشە، بەڵام پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت پێش ئەوەی ببێتە چارەسەرێکی بەردەوام."













گەلەری