چاوگێک لە حکومەتى هەرێم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆى جەژنى قوربانەوە حکومەت هەفتەیەک پشوو رادەگەیەنێت. هاوکات، حکومەتی عێراقیش رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە شەش رۆژ پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆى جەژنى قوربانەوە حکومەت هەفتەى داهاتوو دەکات بە پشوو.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێدەچێت
سبەینێ حکومەتی هەرێم بڕیاری پشووی جەژن بە
فەرمى رابگەیەنێت.
هەروەها، حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،
پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی شەمەی داهاتوو ٧ی مانگەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی پێنج
شەمە ١٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.
باس لەوەش کراوە، رۆژی ١٧ی تەموز دەوام
لە دامودەزگاکان دەسپێدەکاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە عێراق شیعەکان
رۆژی یەکشەمە ١٠ی تەموزیان کردوە بە جەژن.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٢ وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،
رۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٨ی ٧ی ٢٠٢٢ رۆژی وەستانی حاجییانە لەکێوی عەرەفە
و رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووتر رێکەوتی ٩ی ٧ی ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
بەمەش رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو تر
کەدەکاتە ٩ و ١٠ و ١١ و ١٢ی ٧ی ٢٠٢٢ رۆژانی جەژنی قوربان دەبێت.
پێشتر سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی ئاشکراکردبوو و باسی لەوەکردبوو، کە ٩ی
مانگی تەمموز یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.