سەردێڕ:

لێدوانی نوێی بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕانکاری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

PM:08:59:03/07/2022

94008 جار خوێندراوەتەوە

جێگری پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هیچ هەوڵێک بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نییە. دەشڵێت، "ئەمساڵ یەدەگی بانکی ناوەندیی دەگاتە ٩٠ ملیار دۆلار".


عەمار خەلەف جێگری پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و پێشبینی دەکەن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٩٠ ملیار دۆلار.

هاوکات، جێگری پارێزگارى بانکی ناوەندی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هیچ هەوڵێک بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نییە.

دەشڵێت، هەر جۆرە بانگەوازێک بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە عێراقدا دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی پشێوی لە بازاڕەکاندا و هیچ شتێکی لەوجۆرە بوونی نیە و هەر بڕیارێکیش بوونی هەبێت لەو بارەیەوە پەیوەست دەبێت بە بانکی ناوەندی عێراق و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابوری و سیاسی لە وڵاتەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا یەدەگی عێراق بەشێوەیەکەی بەرچاو زیادی کردووە و لە ئێستا یەدەگی زێڕی عێراق ٣٥٪ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و عێراق خاوەنی ١٣٠.٣٩ تۆن زێڕی یەدەگە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

 


ل.ل













گەلەری