سەردێڕ:

لە کەلار پیاوێک دوو جار دەکەوێتە ناو یەک بیرەوە

PM:08:30:03/07/2022

10560 جار خوێندراوەتەوە

بنکەی بەرگری شارستانی کەلار رایگەیاند، ئەمڕۆ پیاوێک لە گوندی ساڵح ئاغا کەوتووەتە بیرێکەوە و پێش ئەوەی تیمی فریاگوزارییان بگاتە شوێنی رووداوەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە رزگارکراوە، دواتر هەمان پیاو جارێکی دیکە دەکەوێتە ناو هەمان بیرەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە بێهۆشدەبێت و تیمەکانی فریاگوزاری رزگاری دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنکەی بەرگری شارستانی کەلار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەمڕۆ کاتژمێر١ ە ٤٥ خولەک ئاگادار کراینەوەکە کەهاوڵاتیەک بەناو (ٲ،ک ە،م ،ع)کەوتووەتە ناو بیرەوە و پێش گەیشتنی تیمی فریاگوزاری "غواس" لەلایەن هاوڵاتییانەوە رزگارکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەمان هاوڵاتی بۆجاری دووەم کاتژمێر ٥ی ئێوارە چووەتە ناو بیرەکەوە و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە بێهۆشدەبێت.

راگەیەنراوەکە دەشڵێت، بۆ جاری دووەم بەهاوکاری هاوڵاتییان و تیمی بەرگری شارستانی بنکەی کەلار توانرا رزگاربکرێت و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهیدهەژارکرا.













گەلەری