سەردێڕ:

پارتی دیموکراتی گەلان پێنجەم کۆنگرەی خۆی لە ئەنقەرە بەست

PM:06:20:03/07/2022

5156 جار خوێندراوەتەوە

پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە پێنجەم کۆنگرەی خۆی لە ئەنقەرە بەست و کۆنگرەکەش بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام بەڕێوەچوو و تیایدا هەریەک لە "پەروین بوڵدان" و "مەدحەت سانجارى" وەکو هاوسەرۆکانى گشتی هەڵبژارد.


پێنجەم کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین" دەستیپێکرد و هەزاران لایەنگری پارتەکەش بەشدارییان کردووە، هاوکات نوێنەرانی سەدان حزب و رێکخراوی تورکیا و دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی کۆنگرەکە کراون.

لە کاتی کردنەوەی کۆنگرەکەدا بەرپرسانی پارتەکە ئاماژەیان بەوە کرد، کە دەیانەوێت ئاشتی و دادپەروەری و دیموکراسی لە تورکیا پێکبێنن و دەشڵێن،  "کۆنگرەکەمان وەڵامێکی روونە بۆ فاشیزم لە تورکیا".

هەر لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی پارتەکە و هاوسەرۆکان هەڵبژێردران و هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار وەک هاوسەرۆکانى گشتیی هەڵبژێردران.

پارتی دیموکراتی گەلان لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە و زیاتر لە ١٠ هەزار ئەندامی لە زیندانەکانی تورکیادان، چەندین جاریش هەوڵی داخستنی پارتەکە دراوە.













گەلەری