وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە وەڵامی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمەوە نووسیویەتی، خۆتان هه‌ڵبژاردن دواده‌خه‌ن و هه‌ر خۆشتان ده‌ڵێن دواخستنی عه‌یبه‌یه.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی هێمن هەورامی جێرگی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە و رایگەیاندووە، "بۆ هێمن هه‌ورامیی كه ده‌ڵێت: دواخستنی هه‌بژاردن عه‌یبه‌یه، ئه‌وه ئێوه‌ن كه هه‌ڵبژاردن دواده‌خه‌ن و هه‌ر خۆشتان ده‌ڵێن دواخستنی عه‌یبه‌یه!."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن پرسی هه‌ڵبژاردن بهێننه په‌رله‌مان و لەوێ با پرسەکە
ببڕێتەوە، نه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبییدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن."
وتەبێژی نەوەی نوێ نووسیویشییەتی، "پاشان سه‌یره ئێوه كه‌ی عه‌یبه‌تان
زانیوه؟ ئه‌گه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن عهیبهبێ وه‌كو خۆتان ده‌یڵێن. ئه‌وه عه‌یبه‌كه
ئێوه‌ن كه ده‌تانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت، چونكه له ئه‌نجامه‌كه‌ی تۆقیون
و دڵنیان ئه‌مجاره ده‌نگتان كه‌متر ده‌بێته‌وه."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو،
ئەگەر لایەنەکانیش بیانەوێت، ئەوا هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامنادرێت و کۆمسیۆن
ناتوانێت رێکاری تەکنیکی تەواو بکات. هێمن هەورامی باسی لەوەشکردبوو، دواخستنی
هەڵبژاردن دەبیتە عەیبە.