سەردێڕ:

لە کەلار گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

AM:10:55:02/07/2022

3424 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای کەلار گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.


عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (سەرکەوت حاتم حەمەخان ) لەدایکبووی ٢٠٠٤ دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "گەنجەکە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ باوکی لە ناوچەی پیشەسازی لەدوکانی تۆڕنە کاریکردووە و لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە."

لە راگەیاندراوەکەشدا ئەوە هاتووە، "لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە."













گەلەری