PM:10:04:01/07/2022
42040 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ماتۆڕسکیلێک بەهۆی نەوەستان لەسەر شەقام بۆ پەڕینەوە ئۆتۆمبێلێک لێیدەدات و گیان لەدەستدەدات.
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، "لە یاسای هاتوچۆدا هیچ جیاوازییەک دانەنراوە لەنێوان ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبێل، هەموویان دەبێت بەپێی هەمان یاسا بڕۆن، لە چرای سوور بوەستن، بە ئاراستەی پێچەوانە نەڕۆن، بەپانی شەقامەکان نەبڕن و ڕێز لە پیادەکان بگرن و بیانپارێزن کاتێک قاچ دەخەنە سەر سەقامەکان بۆپەڕینەوە."
فازڵ حاجی
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک هەندێک لەو یاسایانە پەیڕەو ناکرێت و پێشێل دەکرێت،
کارەساتێک دەکەوێتەوە، لەو رووداوەشدا کارەساتەکە بەگیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆرسکیل
کۆتاییهات، کە خۆشی لایەنی خەتاباری رووداوەکە بوو."
Video edited on Kapwing