سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

PM:09:29:01/07/2022

10896 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا گۆڕانکاری بەخۆیەوە نابینێت و ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک دەبێت بە پلەی ٤٤ و کەمترین پلەش لە سۆران دەبێت بە ٣٧ پلە.

لەلایەکی دیکەوە كه‌شناسێكی عێراقی پێشبینی ده‌كات لە سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووەوە پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن، خۆڵبارینیش له‌ هه‌ندێك لە ناوچەکانی عێراق‌ به‌رده‌وامی هەبێت













گەلەری