سەردێڕ:

گەنجێک لە رووباری سیرواندا خنکا

PM:07:50:01/07/2022

7256 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٣٥ ساڵ لە رووباری سیرواندا خنکاوە.


رزگار لەتیف جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار ئاماژەی بەوەشداوە، تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە.
هاوکات، جوامیر محەمەد كارمەندی ئیشكگری بەشی پزیشك دادوەری لەنەخۆشخانەی گشی كەلار بە ئین ئارتی راگەیاند، ئەو كەسەی خەنكاوە بەنەتەوە عەرەبەو ناوی "عەبدولجەلیل جاسم"ە لە ئێستادا و تویكاری پزیشكی بۆتەرمەكەی كراوە.

بڕیار جاف- گەرمیان












گەلەری