سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: ٥٥%ی خاکی عێراق لەژێر هەڕەشەی بەبیابانبووندایە

PM:06:56:01/07/2022

2768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی وشەکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکانەوە لەسەدا ٥٥ی خاکی عێراق لەژێر هەڕەشەی بەبیانانبووندایە.


بەرێوەبەری یەکەی ڕووبەڕووبونەوەی بە بیابانبوون کە سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١وە وشکەساڵی توند ڕووی لە عێراق کردووە.

 ئاماژەی بەوەشداوە، دەوڵەتانی دراوسێش بە کەمکردنەوەی ئاوی ڕوبارەکان قەیرانی وشەکەساڵیان قوڵتر کردووەتەوە، هەر بۆیە لە سەدا ٥٥ی کۆی خاکی عێراق بەهۆی کەمئاوی تونەوە لەژێر هەڕەشەی بە بیابانبووندایە.

 

باسی لەوەشکرد لە ئێستادا ٢٧ ملیۆن دۆنم زەوی کە دەکاتە لەسەدا ١٥ی خاکی عێراق بوون بە بیابان و ڕێژەکەش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تا کۆتای هاوینی ئەمساڵ ناتوانن دەستنیشانی بکەن ڕێژەی بە بیابانبوون دەگاتە چ ئاستێک.













گەلەری