سەردێڕ:

مامۆستایەکی ئاینی لە وتاردان راگیرا

PM:06:13:01/07/2022

25604 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایەکی ئاینی لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی ئەو پارێزگایەوە ئاگادارکراوەتەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە وتاری هەینی دوردەخرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی مامۆستا شڤان حەمۆدی وتارخوێنی مزگەوتی مەلحەم محێ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئاگادارکراوەتەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە وتاری هەینی دوردەخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی لە بەسێک لە وتارەکانیدا باسی گەندەڵی دەسەڵاتی کردووە ئەو بڕیارە لە دژی دەرکراوە.

هاوکات، بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی دهۆک رایگەیاند، ئەو مامۆستایە حکومەتی تۆمەتبار کردووە و رەمزە نیشتیمانیەکانی بێبەها کردووە بۆیە بڕیاری راگرتنی وتارەکانیان داوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر ئەو مامۆستایە بە خۆیدا بچێتەوە و داوای لێبوردن بکات لە بڕیارەکەیان پاشگەزدەبنەوە.













گەلەری