سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە سلێمانی تەقە لە ماڵی پزیشکێک کرا

AM:10:59:30/06/2022

61544 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نزیکی کاتژمێر ٢ی شەوی رابردوو، تەقە لە ماڵی پزیشکێکی سلێمانی کراوە و نارنجۆکێک هەڵدراوەتە ماڵەکەیەوە.


لەو بارەیەوە خوشکی ئەو پزیشەکە باسی لەوەکرد، گومانیان تەنها لەوەیە کە لە ماوەی رابردوودا خوشکەکەی قسەی لەسەر گەندەڵی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، جگە لەوەی تەقە لەماڵەکە کراوە و شوێنی چەند فیشەکێک بە دەرگا و دیواری ماڵەکەوەیە، نارنجۆکێکیش هەڵدراوەتە حەوشەکەیان و تەقەیوەتەوە.

خوشکی ئەو پزیشکەش باسی لەوەکرد، کە بە دەنگی تەقەکان خەبەریان بووەتەوە و رایانکردووەتە ژووری پشتەوەی ماڵەکەیان.

ئەوەشی خستەڕوو، گومانیان هەیە رووداوەکە بەهۆی ئەوەوەبووبێت، کە لە ماوەی رابردوودا خوشکەکەی قسەی لەسەر هەندێک بابەتی گەندەڵی کردووە لە کەرتی تەندروستی هەڵەبجەدا و دەشڵێت، "پێشتر هەڕەشە لە خوشکەکەی لراوە چەند جارێک."

ئەوە دووەم رووداوی تەقەکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵانە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا لە شاری سلێمانی. شەوی رابردووش لە گەڕەکی کازیوە نارنجۆکێکی دەنگی فرێدرابووە ماڵێکەوە. 

زوهرە عەلی، سلێمانی

هـ.ئـ













گەلەری