ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی کاتی داخستنی بازاڕ ١٠٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، دوو ملیۆن و ٩٢٠ هەزار تمەن بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە و بەمەش نرخی تمەن بەرزبووەتەوە.
لیتری تورکیش لە نزمیدا جێگیرە و هەزار ٦٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠
دۆلاری ئەمریکییە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.