PM:11:41:23/06/2022
9016 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی كه‌ركوك به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی حساباتی شاری كه‌ركوك شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوان چوار كه‌سدا دروست بووه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه برینداربوون.
كاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، ئه‌و چوار كه‌سه مه‌ست بوون و دواتر شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیان دروست بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
كه‌ركوك باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه كارمه‌ندی پۆلیسی فیدڕاڵی بووه
و به‌ڵام له كاتی ئه‌ركدا نه‌بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه. به‌پێی وته‌ی
پۆلیسیش ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و بۆیه پێویسته به
ورده‌كارییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌بچن.
سۆران محه‌مه‌د –
كه‌ركوك