سەردێڕ:

تەندروستی: دوو حاڵەتی دیکەی توشبوون بە کۆلێرا تۆمارکران

PM:08:15:23/06/2022

4812 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی توشبوون کۆلێرا لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و بەغدا تۆمارکراون و دەشڵێت، "ئەمە یەکەم حاڵەتی کۆلێرایە لە بەغدا تۆمارکرابێت."


وەزارەتی تەندروستی عێراق دوو حاڵەتی نوێی کۆلێرای پشتراستکردەوە و دەشڵێت، "بەمە حاڵەتەکانی کۆلێرا لە تەواوی وڵاتەکەدا گەیشتن بە ١٥ توشبوو."

لای خۆشیەوە، چاوگێکی تەندروستی شەوی رابردوو ئاماژەی بەوەکرد، دوو حاڵەتی کۆلێرا لە قەزای خانەقینی باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە تۆمارکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شاری سلێمانی بە خاوەنی زۆرترین حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە هەژمار دەکرێت و دوای ئەوەش پارێزگای هەولێر دێت. لە چەند رۆژی رابردووشدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە شاری سلێمانی کرد.

رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی، رێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە و ژمارەیەک لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی.













گەلەری