سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

PM:01:15:23/06/2022

2364 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لێخۆشبوونی رێژەی لە ١٥٪ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووە و درێژ ناكرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی شەش مانگی رابردوو چەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە ١٥٪ی كرێی كارەبای درێژكردەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووە و بەهیچ شێوەیەک جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات و بەتێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لەئاست داواکارییەکانیاندا نییە و سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتییان پارەی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە ئەهلییەکان دەدەن، بەڵام کارەبا لە ئاستی پێویستدا نییە.













گەلەری