سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار

AM:11:22:21/06/2022

12960 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی نرخەکەی جێگیرە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت هاوکات نرخی لیرەی تورکیش، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ھەزار و ٦٥٠ لیرەی تورکییە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە

١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری