لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی بیتکۆین بۆ خوار ٢٠ هەزار دۆلار دابەزێت.
ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلیکترۆنی کۆین دیسک بڵاویکردەوە، بیتکۆین کە بەناوبانگترین دراوی ئەلیکترۆنیە بەڕێژەی ٩٪ بەهاکەی لەدەستداوە و نرخەکەی بووەتە ١٠هەزار دۆلار.
ئاماژی بەوەشداوە، لە سەرەتای هاتنە بازاڕی بیتکۆینەوە بەردەوام نرخی ئەو دراوە لەبەرزبوونەوەدابووە
تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠.
دەشڵێت، لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ەوە نرخی بیتکۆین بەردەوام لە دابەزیندابووە و ئەم
نرخەی ئێستاشی نزمترین نرخییەتی تائێستا تۆماری کردبێت.
ماڵپەڕەکە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بیتکۆین بڕی ٧٠٪ی بەهای سەرەتای کەوتنە بازاڕی لەدەستداوە و دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیریۆمیش هاوشێوەی بیتکۆین
دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیووە.
لەبارەی لێکەوتەکانی دابەزینی نرخی دراوە ئەلکترۆنییەکانەوە،
ئەو ماڵپەڕە باسی لەوەکردووە، ئەم دابەزینە دەبێتە هۆی دروستکردنی گرژی لە بازاڕی
دراوە ئەلیکترۆنییەکان و وەبەرهێنەران دەستدەکەن بە فرۆشتنی ئەو دراوانەی مەترسییان
لەسەرە، چونکە بانکە ناوەندییەکان رێژەی سوود بەرز دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی
خێرا.
بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت
کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و
فرۆشتن بکات.