AM:10:17:18/06/2022
7100 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی ٢٠٠ بو جێگیری ماوەتەوە و پاوەندیش بە ١٧٧ هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو هەشت هەزار و ٥٠٠ دابەزیووە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٨٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت
هاوکات نرخی لیرەی تورکیش، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ھەزار و ٦٥٠ لیرەی تورکییە.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠،
حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و
نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.