ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ١٤٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٦٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر
بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار
و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٥
هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.