سەردێڕ:

دوای لێدوانەکانی ئەردۆغان لیرەی تورکی رووبەڕووی دابەزینی زیاتر بووەتەوە

AM:09:51:08/06/2022

2316 جار خوێندراوەتەوە

لیرەی تورکی ١.١٪ی بەهاکەی لەدەسدا لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا لە دوای وتارەکەی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاوە بۆ دابەزاندنی نرخی سوودەکان و بەمەش لەماساڵدا نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکرد کە هەزار و ٦٩٣ لیرە بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.


شەوی دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغانیی سەرۆک کۆماری تورکیا، لەوتارێکیدا هەوڵیدا ئەو بازدانە ساڵانەیە کەمبکاتەوە کە لەهەڵئاوسانی ساڵانە کە مانگی رابردوووە دەستی پێکردووە و ئاماژەی بەوەشکرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەدا پەنا دەبەنە بەر کەمکردنەوەی رێژەی سوودەکان.

لەدوای وتارەکەی ئەردۆغان، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهای لیرەی تورکی بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری تۆمارکرد و لە ئێستاشدا هەزار و ٦٩٣ لیرە بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی و لە سەرەتای ساڵەوە ٢١٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، لە ماوەی رابردوودا لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا کاریگەرییان هەبووە لەسەر دابەزین و بەرزبوونەوەی بەهای لیرە.

لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا، لیرە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆمارکرد کە ١٨ لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک بوو.

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و سیاسەتەکانی ئەردۆغان بە هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە دادەنێن، ئەوەش بەهۆی بانگەشە بۆ ئابوری سەربەخۆ و سیاسەتی کەمکردنەوەی رێژەی سوودەوە.

لەبەرامبەریشدا، ئەردۆغان بەردەوام رەتیدەکاتەوە ئامادەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و رایگەیاند، دەبێت بوەستن تاوەکو لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.













گەلەری