سەردێڕ:

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا

PM:01:03:05/06/2022

2652 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی جێگیرە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ ملیۆن و ٢٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٥٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری