وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی ئاشکراکرد و رایگەیاند، کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات و ترسی هاوڵاتیان لە تای خوێنبەربوون و قۆرغکاری بازاڕ لەلایەن ئەو کەسانەی ماسی دەفرۆشن بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی.
هادی هاشم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە رایگەیەند، حاڵەتەکانی مردنی ماسی لە ناوچەکانی واست و دیوانیە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی ژەهراوی بووە و کارناکاتە سەر کەمبوونی سامانی ماسی لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشدا،
وەزارەتی کشتووکاڵ رێوشوێنی تایبەت دەگرێتەبەر بۆ سزادانی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی
ماددەی ژەهراوی بۆ ڕاوکردنی ماسی بەکاردەهێنن.
لەبارەی هۆکارەکانی
گرانبوونی ماسیشەوە هادی هاشم ئەوەی خستووەتەڕوو، سێ هۆکار هەن بۆ گرانبوونی نرخی
ئەو بەرهەمە و یەکەم هۆکاریش کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فوراتە.
باسی لەوەشکردووە،
بەهۆی ترسی هاوڵاتیان لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و زۆربوونی خواست لەسەر ماسی نرخەکەی
بەرزتر بووەتەوە، دەشڵێت، "بە هۆی زۆربوونی خواست ئەو کەسانەی ماسی دەفرۆشن دۆخەکەیان
قۆستووەتەوە و نرخەکەیان گران کردووە."
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوودا نرخی ماسی بە شێوەیەکی بەرجاو بەرزبووەوە و ناڕەزایی هاوڵاتیانی
لێکەوتەوە.