سەردێڕ:

کۆشکی سپی رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە بڕیاری ئۆپیکەوە هەبێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت

AM:11:33:03/06/2022

1472 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارە نوێیەکەی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەو بڕیارەوە نییە.


لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا، کە پرسی، "ئەو رۆڵە چییە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیبێت لە قایلکردنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی بەرهەمە نەوتییەکان؟" سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو بڕیارەی ئۆپیک پڵەس بڕیاری تایبەتی خۆیەتی و شتێک نییە ئەوان بڕیاری لێبدەن.

دوێنێ پێنجشەممە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بڕیاری داوە بڕی بەرهەمی مانگی ئەیلوول کە ٤٣٢ هەزار بەرمییل نەوتی رۆژانە بووە، دابەش بکات بەسەر مانگەکانی تەمموز و ئابدا.

بەمەش، بڕی بەرهەمهێنان لە مانگی تەمموز و ئابدا دەبێتە ٦٤٨ هەزار بەرمیلی رۆژانە و سەرەڕای ئەوەش وڵاتان دوا وادەیان درێژکردووەتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوت بۆ وڵاتانی قەرزدار تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ و کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پڵەسیش لە ٣٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت.













گەلەری