سەردێڕ:

بەهای فرانکی سویسری گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ١٤ ساڵدا

PM:11:54:02/06/2022

4184 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای یۆرۆ و یەن بەرامبەر بە دۆلار دابەزینێکی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی، فرانکی سویسری گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ١٤ ساڵدا.


هاوکات دۆلار بەرامبەر بە یەنی ژاپۆنی لە شەو و رۆژێکداگەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ هەفتەدا.

میدیاکانیش لە زاری ئابوری ناسانەوە باس لەوەدەکەن، داتاکانی ئەم هەفتەیە هێزێکی چاوەڕواننەکراوی دۆلاری ئەمریکیان نیشاندا کە دەکرێت رکابەرێکی ئابووری زۆر باش بێت سەرەڕای خاوبوونەوەی ئابووری جیهان.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهای دۆلار لە رۆژی پێنجشەممەدا دابەزی بەڵام زۆرێک لە شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکەن لە داهاتوودا لە دراوەکانیتر بەزرتریش ببێتەوە.













گەلەری