سەردێڕ:

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چین؟

PM:08:56:01/06/2022

3984 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری راگرتنی دوو لەسەر سێی غازی روسیای دا و چین شاری شەنگەهای بە رووی هاوڵاتیاندا کردەوە و کۆتایی کۆرۆنای لەو شارە راگەیاند، نرخی نەوت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەمە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٪ بەرز بووەوە و گەیشتە ١٢٣ دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس گەیشتە ١١٦ دۆلار.

هاوکات یەکێتی ئەوروپا رێککەوت لەسەر قەدەغەکردنی ٩٠٪ی غازی روسیا لە کۆتایی ساڵدا و بڕیاریشیدا سزاکانی یەکێتیەکە لەسەر روسیا  توندتر بکەنەوە و لەگەڵ ئەم بڕیارەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە.

لەلایەکیترەوە چین شەنگەهای پایتەختی بە رووی هاوڵاتیانیدا کردەوە و کۆتایهاتنی کۆرۆنای لەو شارە راگەیاند؛ ئەمەش بویە هۆی زیاتر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە هەندێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک پڵەس بیر لە بیرۆکەی هەڵپەساردنی بەشداریکردنی روسیا لە رێککەوتنی بەرهەمهێنان دەکەنەوە و رەنگە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی زیادبوونی پێداویستی نەوت و زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لایخۆشیەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری نوێنەرانی ئۆپێک بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا هیچ هاندانێکی فەرمی نییە بۆ وڵاتانی ئۆپێک بۆ پەمپکردنی نەوتی زیاتر بۆ قەرەبووکردنەوەی هەر کەموکووڕییەکی ئەگەری روسیا، هەندێک لە ئەندامانی کەنداو دەستیان کردووە بە پلاندانان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە چەند مانگی داهاتوودا.













گەلەری