سەردێڕ:

راوێژکارێکی کازمی: حکومەت ئامادەیە بودجەی ٢٠٢٢ بنێرێتە پەرلەمان

PM:11:13:27/05/2022

3556 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکاری تەکنیکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت ئامادەیە بۆ ناردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢.


‏هەیسەم ئەلجبوری ڕاوێژکاری تەکنیکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کەناڵی عێراقیەی رایگەیاندووە، حکومەت ئامادەیە ڕەشنووسی بودجە تەواو بکات و هەرکاتێک ئەنجومەنی نوێنەران داوای بکات بودجە بنێرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی ڕوون بووەوە کە ناتوانرێت بودجە لە حکومەتی ئێستاوە بنێردرێت، ناردنی بودجە لەسەر پرسی ئەنجومەنی نوێنەرانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یاسای بودجە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و تایبەتمەندی هەیە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەنجومەنی نوێنەران لەژێر سەرۆکایەتی خۆی دەتوانێت نامەیەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی بکات و داوای یاسای بودجە بکات" و "دەستوری عێراق ماددەیەکی لەسەر یاسای بودجە و میکانیزمەکانی؛ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم یاسایە و یاسای ٦ـی ساڵی ٢٠١٩ کە میکانیزمەکانی ناردنی بودجە دیاریکردووە. بۆیە ناردنی یاسای بودجە ئەو لێکدانەوەیە جێبەجێ دەکات کە بۆ سەرۆک کۆمار نێردراوە یان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی."

پڕۆژە یاسای بودجە بەپێی یاساو رێنماییەکان بەر لە هاتنى ساڵی نوێی دارایی ئامادە دەکرێت و رەوانەى پەرلەمان دەکرێت، بەڵام تائێستا نزیکی شەش مانگ لە ساڵی ٢٠٢٢ تێپەڕیوە هێشتا پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە نەکراوە.













گەلەری