سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق: دۆخی ئابوری عێراق بەراورد بە وڵاتانی ناوچەكە و دراوسێ زۆر باشە

PM:06:51:27/05/2022

2592 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، "دۆخی ئابوری عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە" و داواشی لە حکومەت کرد، سوود لەو دۆخە وەربگرن.


ئەمڕۆ هەینی، بانكی ناوەندی عێراق قەبارەی یەدەگی دراوی بیانیی عێراقی ڕاگەیاند، "یەدەگی دراوی بیانی عێراق بڕی ٧٤ ملیار دۆلار بووە، لە رووی جوگرافییەوە لەنێوان ٨ بۆ ٩ دراوی گەورە دابەشكراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم ئاستە تاڕادەیەك بەرزە وا دەكات عێراق لە دۆخێكی باشدا بێت لەڕووی گونجاوی ئاستی یەدەگی بیانی."

ئەوەشی خستەڕوو، "دۆخی ئابوری زۆر باشە"، داواشی لە دەزگاكانی حكومەت كرد، "سوود لەو زۆری داراییە وەربگرن."













گەلەری