دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات و تا رۆژی یەکشەممە لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان خۆڵبارینەکە هەرێم ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات.
باسی لەوەشکردووە، خۆڵبارینەکە
هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و کەشی هەڕێمی کوردستان ئاسمانی ساماڵ دەبێت و پلەکانی
گەرما بەرز دەبنەوە.
هاوکات بەڕیوبەرایەتی کەشناسی
هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ پێچنشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی
کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی هەینی
کەشی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
هەروەها، سادق عەتییە شارەزای
بواری کەشناسی عێراق لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەرمای وەرزی هاوین
دەستپێدەکات و چەند رۆژێک دەخایەنێت و دواتر پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.