ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار ١٠٠ دینار دابەزیووە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٩٣٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٥٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.