سەردێڕ:

عێراق لە بودجەی ئەمساڵدا هەلی دامەزراندن بۆ ئەم توێژانە جێگیر دەکات

AM:11:06:26/05/2022

2252 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢دا هەلی دامەزراندن بۆ چاودێرانی کۆمەڵایەتی و فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی بڕیاری ژمارە "٣١٥"ی ساڵی ٢٠١٩ و وانەبێژانی خۆبەخش و ئەوانەی رۆژانە بە کرێ کار لەگەڵ دامەزراوە و فەرمانگەکانی حکومەتدا دەکەن جێگیر دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەیسەم زەهوان ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئامادەکردنی خشتەی نوێی پلەبەندی موچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی بودجەی ٢٠٢٢دا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە بودجەی ٢٠٢٢دا هەلی دامەزراندنی چاودێرانی کۆمەڵایەتی و فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی بڕیاری ژمارە "٣١٥"ی ساڵی ٢٠١٩ و وانەبێژانی خۆبەخش و ئەوانەی رۆژانە بە کرێ کار لەگەڵ دامەزراوە و فەرمانگەکانی حکومەتدا دەکەن، جێگیر دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢دا خشتەی نوێی تایبەت بە باج تێدا دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهات زیادی کردووە. دەشڵێت، گۆڕانکاری لە باجدا دەکرێت.

لەبارەی پرۆژە یاسای پشتیوانیکردنی ئاسایشی خۆراکەوە هەیسەم زەهوان ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پرۆژە یاساکە هەموارکردنەوەی موچەی فەرمانبەران ناگرێتەوە، چونکە بۆ ئامانجێکی دیاری کراو پێشنیازکراوە.













گەلەری

‌بەپەلە