سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەدات

PM:11:44:25/05/2022

1660 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ پێنجشەممە، بڕیار وایە پەرلەمانی عێراقی پڕۆژە یاسایەک لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا پەسەند بکات.


حەسەن ئەزهەری سەرۆکی بەرەی سەدر رایگەیاند، لە ئێستادا لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆتا رەشنووسی پرۆژەیاساکەی لەبارەی بە تاوان دانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئامادەکردووە و سبەینێ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدات.

پرۆژەیاساکە لەلایەن هاوپەیمانیی پاراستنی نیشتیمانەوە پێشکەش کراوە.













گەلەری