سەردێڕ:

بانکی ڕەشید: ١٠ ملیۆن دینار پێشینە دەدەین بە فەرمانبەران

PM:11:03:25/05/2022

17300 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ڕەشیدی عێراق ڕایگەیاند، ١٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە دەدەنە فەرمانبەران و کارمەندانی گرێبەست.


بانکی ڕەشیدی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، قۆناغێکی دیکەی پێدانی پێشینەی بە هاوڵاتیان دەستیپکردووە و بڕی ١٠ ملیۆن دینار دەدەنە فەرمانبەران و کارمەندانی گرێبەست و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.

ئەوەش خراوەتەروو، پێنج ملیۆن دیناریش دەدەنە کارمەندانی گرێبەست.

بانکی رەشید ڕاشیگەیاندوە، هەموو ئەو کەسانەی لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە پێویستە سەردانی بنکەی بانکەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی پێشینەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە حکومەتی هەرێم بەبیانووی نەبوونی داهات سەرجەم پێشینەکانی ڕاگرتووە.













گەلەری