ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٩٤٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی لیرەی
تورکیش، ھەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦
هەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
١٧٩ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی
عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.