سەردێڕ:

بەتەمەنترین داری مانگۆ لە سعودیە

PM:06:30:21/05/2022

5964 جار خوێندراوەتەوە

بە تەمەنترین داری مانگۆ لە وڵاتی سعودیە لە ساڵی ١٩٧٢ چێندراوە و لە ئێستا تەمەنی بووەتە ٥٠ ساڵ و بەردەوامە لە بەرگرتن و بەرهەمی هەیە.


سەنتەری لێکۆڵینەوە کشتووکاڵیەکانی ناوچەی جازان لە وڵاتی سعودیە رایگەیاند، ٥٠ ساڵ پێش ئێستا یەکەم داری مانگۆ لەو ناوچەیە چێندراوە بەمەبەستی تاقیکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو درەختە بە مەبەسی تاقیکردنەوەی گونجاوی زەوی ئەو ناوچەیە بۆ ئەو جۆرە درەختە نێژراوە و هەتا ئێستاش ئەو بەردەوامە لە بەرگرتن و بەرهەمی هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دارەکە لە ساڵی ١٩٧٢ لە ناوچەی جازان چێندراوە و بەرزییەکەی ٣٠ مەترە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەوڵەکانی سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی وەزارەتی ژینگە و کشتوکاڵ لە هەرێمی جازان بەردەوامە بۆ دابینکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی بە کوالێتی بەرز و پەرەپێدانی بەرهەمی مانگۆ لە ناوچەکە.













گەلەری