سەردێڕ:

چیدیکە بایدن ناتوانێت سەردانی روسیا بکات

PM:05:16:21/05/2022

5068 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر روسیا، لەمەودوا سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵگری و ٩٦٣ کەسایەتی و هاوڵاتی ئەو وڵاتە بۆ هەمیشەیی بۆیان نییە بچنە ناو روسیاوە.


وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و ولیام بیرنز بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵگری CIA چیدیکە بۆیان نییە بچنە ناو روسیاوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ٩٦٢ هاوڵاتی دیکەیئەمریکی هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتەکەیان چیتر هەرگیز ناتوانن بچنە ناو روسیاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، روسیا ئەو هەنگاوەی وەک وەڵامێک بۆ ئەو سزایانەی کە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکاوە بەسەریدا سەپاوە ناوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت، "سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا تەنها زیان بەو وڵاتە خۆی دەگەیەنێت و بە شێوەیەکی توند وەڵامیان دەدەینەوە."

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، روسیا نایەوێت لە دژی هاوڵاتیانی ئەمریکا بوەستێت، بەڵام دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە وادەکەن جیهان لە روسیا بترسێت و ئەو ترسەشی بە روسفوبیا ناوبرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی سێ مانگە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و وڵاتانی رۆژئاوا وئەمریکاش سزای توندی ئابوریان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.













گەلەری