سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا: تەنها یەک رێگە هەیە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ

PM:04:35:21/05/2022

8316 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گفتووگۆکانیان لەگەڵ شاندی روسیا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ گەیشتۆتە بنبەست لە ئێستادا تاکە رێگە گفتووگۆی دیبلۆماسیە.


ئەمڕۆ شەممە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزۆنی وڵاتەکەیدا ئاماژەی بەودا، کۆتایی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بە دیبلۆماسیەت دەبێت و ئەگەریش بە دیبلۆماسیەت چارەسەری نەکەن جەنگەکە بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد، هەندێک کێشە هەن تەنها لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن. دەشڵێت، "ئۆکرانیا دەیەوێت هەموو شتێک بگەڕێتەوە باری جاران بەڵام روسیا ئەوەی ناوێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی سێ مانگە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و شاندی دانوستانکاری هەردوو وڵات چەندار جار کۆبوونەتەوە بەڵام نەگەشتوونەتە ئەنجام و روسیا وەستاندنی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە داواکاریەەکای بۆ بوون بە بەشێک لە ناتۆ.













گەلەری